ڕۆڵی ڕۆژنامەنووسانی ئەمریکی لە ناساندنی دۆزی کورد لە عێراقدا ١٩٦١-١٩٧٩
Qaraman Haidar Rahman, Najmaddin Abdullah Ismail
Zanco Journal of Humanity Sciences · 2025
doi:10.21271/zjhs.29.1.5 (opens in a new tab)
We email you when a new notice or a question about this paper appears.
Abstract
دۆزی کورد لە عێراق، لەدوای دروستبوونی ئەم دەوڵەتە، یەکێک بووە لەم بابەتانەی تاڕادەیەکی گونجاو، لەلایەن ڕۆژنامەگەری جیهانی گرنگی پێدراوە. بەڵام لەگەڵ هەڵگیرسانی شۆڕشی کورد لە ساڵی ١٩٦١ تا کۆچی دوایی ڕێبەری شۆڕش مەلا مستەفا بارزانی لە ساڵی ١٩٧٩، ڕۆژنامەگەری جیهانی بەشێوەیەکی چڕ کاری لەسەر هەموو ئەم بابەتانە کردوە، کە پەیوەندییان بەدۆزی کورد هەبووە لەم ناوچەیە. دیارە ڕۆژنامەنووسانی ئەمریکا، بەهۆی ڕۆڵی دیاریان لەم بوارەدا و هاوکات پەیوەندی ئەم پرسە بە هاوکێشە نێودەوڵەتیەکان، زیاتر ڕووچوونە ناو ئەم باسە. بەم شێوەیە ڕۆڵی پر بایەخیان بینی لە ناساندی دۆزی کورد بەجیهان، لەسەر ئەم بنەمایە ئەم توێژینەوەمان بەناوونیشانی (ڕۆڵی ڕۆژنامەنووسانی ئەمریکی لە ناساندنی دۆزی کورد لە عێراقدا ١٩٦١-١٩٧٩) تەرخانکرد، بۆ باسکردنی سێ تەوەری سەرەکی، جگە لەم پێشەکییەی بۆ ناساندنی توێژینەوەکە ئامادەمان کرد. لەتەوەری یەکەمی بابەتەکەدا کە بەناوونیشانی(پوختەیەکی مێژوویی لەسەر بواری ڕۆژنامەگەری لە ئەمریکا) هاتوە.. تەوەری دووەم کە بەناوونیشانی(ڕۆڵی ڕۆژنامەنووسانی ئەمریکا لەگواستنەوەی وێنای شۆڕشی کورد لە باشووری کوردستان(١٩٦١-١٩٧٥) هاتووە. تەوەری سێیەم کە بەناوونیشانی (ڕۆڵی ڕۆژنامەنووسانی ئەمریکا لە بەرگریکردن لە دۆزی کورد) هاتووە، باسمان لە هەڵوێستی مرۆڤ دۆستانە و هاوسۆزی ڕۆژنامەنووسانی ئەمریکا لەگەڵ دۆز و دۆخی کورد لە عێراق کردوە. دواجار بە چەند خاڵێک کۆی ئەو ئەنجامانەمان خستەڕوو، کە لە کۆتایی بابەتەکە پێی گەیشتین.
Abstract licence: CC BY
Reads
Read by people on this page
None yet.
Checked or read by AI through naulon
None yet.
A person counts once a day per paper. We keep no cookie and no address: a reader is a hash that changes every day. Any month under five reads shows no number.
Are you an author?
Is this your paper?
Claim it to add your note and be paid when agents cite it. Free.